بافڵ تاڵەبانی:
ڕێککەوتنی ئهمریكا و ئێران هەنگاوێکە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان
سهرۆكی یهكێتی لهبارهی رێكهوتنی نێوان ئهمریكا و ئێران، رایگهیاند، ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی له پهیامێكدا لهبارهی رێككهوتنی ئێران و ئهمریكا نووسیویهتی: "پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژوییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا، هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی، پشتیوانیمان لە هەمو ئەو هەوڵانە کردوە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتوشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان".
بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویهتی، "خودا کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت".
#ئێران
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#شەڕی ئێران و ئەمریکا
#دانوستانی ئێران و ئەمریکا
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#سەرۆکی یەکێتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران