ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە گوندەکانی کوردستان دەستی پێکرد
بەشی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگی نێو سندووقەکان لە گوندەکانی کوردستان دەستی پێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی ڕەمەزانی لە چوارەمین دانیشتنی ڕاگەیاندنی خۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کاتژمێر 24ی ئەمشەو پڕۆسەی دەنگدان لە بازنەکانی دەنگدان شارەکان کۆتایی پێدێت و دەستبەجی ژماردنی دەنگەکان دەست پێدەکات و ئەوەشی زیاد کرد کە بەشداری کردن لە پڕۆسەکەدا له ئاستێکی باشدا بووە.
ناوبراو زیادی کرد هێچ پێشێلکاری و سەرپێچییەک لە بازنەکانی دەنگدان بەدینەکراوە.
#کوردپرێس
#کوردستان
#هەڵبژادن
#١٢ەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران
#پارێزگای کوردستان
#مەهدی ڕەمەزانی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران