خبر 2024-03-01 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوکات لەگەڵ هەموو ئێران:

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و شارەزایانی ڕێبەری لە کوردستان دەستی پێکرد

بەشی کوردستان- ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران، لە کاتژمێر ۸ی بەیانییەوە ۱۲۹۶ لقی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی کوردستانی کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۱۳۲ کە وکوو کاندید بۆ بەشداری کردن لە ۱۲ەهەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران خۆیان پاڵاوتووە کە ۱۵ کەسیان خانم و ۱۱۷ کەسی دیکەش پیاون.

هەروەها ۴ کاندید لە پارێزگای کوردستان بۆ بەدەست هێنانی ۲ کورسی نوێنەرایەتی شارەزایەنی ڕێبەری لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەم ئەنجومەنەدا بەشدارن.

پڕۆسەی دەنگدان لە کاتزمێر ۸ی بەیانیی ئەمڕۆ ۱۱ی ڕەشەمەوە دەستی پێکردووە و تا کاتژمێر ۱۸ درێژەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.