خبر 2026-07-05 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە مێژوو دەمێننەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ئایەتۆڵڵا خامنەیی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی و ڕۆڵی ئەوان لە گۆڕانکارییەکاندا لە مێژوو دەمێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانەکەیدا هەروەها ئاماژەی بە گۆڕانی هاوسەنگییەکان لە دوای جەنگی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد و گوتی: "کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، ئامانجی دیکە لە ئارادابوون؛ بەڵام بەهۆی ئەو پاڵپشتییەی کە خەڵکی ئێران لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد، پێمان وایە کۆماری ئیسلامی پێی ناوەتە قۆناخێکی تەواو نوێوە."

بارزانی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە مێژوو دەمێننەوە

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم قۆناخە نوێیەی ئێران ئێستا پێی ناوە، تایبەتمەندیی خۆی دەبێت و بە دڵنیاییەوە لەگەڵ قۆناخ و سەردەمەکانی پێشووتر جیاواز دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.