خبر 2026-03-06 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەسعوود پزیشکیان:

سپاسی خەڵکی ئازا و بەشەرەفی کوردستان دەکەم

سەرۆک کۆماری ئێران سپاسی خەڵکی کوردستان دەکات و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و برینداران ئەکات.

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو کردەوە و دەڵێت: سپاسی گەلی بەشەرەف و ئازای کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە دژوارانەدا لە پێناو ئێران مانەوە.

دەشڵێت هاوخەم و هاودەردی بنەماڵەی شەهید و بریندارەکانم.

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە: پارێزگار و هێزە چەکدارەکان دەبێت بەتوندی ڕووبەڕووی هەرجەشنە هەڵمەتێکی جوداخوازانە ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.