خبر 2026-03-01 08:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئایەتۆڵڵا سیستانی:

بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران دەکەین

ئایەتۆڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران و موسڵمانان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا، ئایەتۆڵڵا سیستانی رایگەیاندووە، "بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەین بۆ شەهیدبوونی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی."

ئایەتۆڵڵا سیستانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆڵی ئایەتۆڵڵا خامنەیی  لە "بەڕێوەبردنی" کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا لای هەمووان ڕوون و ئاشکرا بووە.

مەرجەعی باڵای شیعەکان باس لەوە دەکات لە ئامانجی "دووژمنان لەم تیرۆرکردنە و هێرشە سەربازییە بەرفراوانە" لێدان لە وڵاتی ئێرانە.

ئایەتۆڵڵا سیستانی لە پەیامەکەیدا داوا لە گەلی ئێران دەکات کە "لەپێناو رێگەنەدان بە سەرخستنی پیلانی دووژمنان، لەم دۆخە هەستیارەدا یەکڕیزی و تەبایی نیشتمانیی خۆتان بپارێزن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.