خبر
2025-11-15 08:04
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئاتووسا گوڵشادنەژارد پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیی کاراتیی بەدەست هێنا
کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەشەمین خولی پاڵەوانێتیی کاراتیی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی ۱۴-۱۱-۲۰۲۵ لە ریازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو، تێیدا کچێکی کورد بەناوی ئاتووسا گوڵشادنەژاد لە کێشی ۶۱ کیلۆگرامی ژنان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئاتووسا گوڵشادنەژاد لە پاڵەوانێتیەکەدا لەگەڵ سێ یاریزانی نایجیری، سعوودی و ئەفریقای باشووریدا یاری کرد و توانی بە سەر هەر سێ یاریزانەکەدا سەرکەوێ.
گوڵشادنەژاد، تەمەن ۲۱ ساڵ خەڵکی شاری هەرسینی کرماشانە و لە ساڵی ۲۰۱۱ەوە وەرزشی کاراتی دەکات.
ناوبراو زیاتر لە ۶ ساڵە ئەندامی تیمی نیشتمانیی گەورەساڵانی ئێرانە بۆ کاراتی.
گوڵشادنەژاد لە پاڵەوانێتیەکانی ئاسیا کە ساڵی ۲۰۲۱ لە ئاڵماتی کازاخستان و ۲۰۲۳ لە مالاکای مالیزیا و ۲۰۲۵ لە تاشکەندی کازاخستان بەڕێوەچوون، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
#کوردپرێس
#سعوودیە
#کرماشان
#وەرزش
#ئاسیا
#ڕیاز
#ئاتووسا گوڵشادنەژاد
#هەرسین
#پاڵەوانێتیی کاراتیی وڵاتانی ئیسلامی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران