خبر 2025-09-23 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فوئاد حوسێن:

گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆسەر ئێران هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران هۆشداریش لە گەڕانەوەی سزاکانی ئەرووپا بۆسەر ئێران دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی "الشرق" لە نیویۆرکەوە، هۆشداریی دا لە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشوی ئەورووپا بەسەر ئێراندا و وتی: گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات، کە بە مەترسیدار وەسفی کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: هەڕەشەكانی  ئیسرائیل له دژی ئێران دەبێتە هۆی  گرژیی زیاتر و کێشەی گەوره له ناوچەکه بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

سەبارەت بە مەترسییەكانی عێراقیش، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەكرد: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش لێكەوتەی ئەو هێرشانەیە (جەنگی ئێران و ئیسرائیل)، هیواشی خۆی دەربڕی ئەو گرژییانە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.