خبر 2025-06-25 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
محەمەدی حاجی مەحموود:

ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، ئێران شەڕەکەی بردەوە

سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  زۆرینەی شرۆڤەكان بە هەڵەدا چووبوون، لە ڕاستیدا من بەزەیم پیایاندا دێتەوە، بۆ ئەو هەموو شرۆڤە غەڵەتەی كردیان، كە پێیانوابوو، كۆماری ئیسلامی ئێران لە دوو ڕۆژ سێ‌ ڕۆژێكدا دەڕوخێت.
ناوبراو وتیشی: لە ڕۆژانی كۆتایدا، ئەمریكا فریای ئیسرائیل كەوت، چوونكە لە داڕماندا بوو، وەزعیان خراپ بوو، ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەورووپا لە یەک سەنگەر بوون، ئێرانیش لە یەک سەنگەر بوو، مانای وایە ئێران بردویەتیەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.