خبر 2025-05-17 06:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دیپلۆماتی باڵای ئەمریکی:

دەبێت کورد لە حکوومەتی سووریا بەشداریی پێبکرێت

جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت داوامان لە ئیدارەی نوێی سووریا کردووە  کەمینەکان لە وڵاتەکەیان پارێزراو بن، لەوان کریستیان و کورد و دروز و عەلەوی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: بە ئیداری نوێی سووریامان ڕاگەیاندووە، تەنها پاراستنی پێکهاتەکانمان ناوێت، بەڵکوو دەمانەوێت بەشداری لە حکوومەتدا بکەن، دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی توانای حکومڕاکرنی سووریای هەیە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هەموو کەمینەکانی تیادابێت.

ناوبراو دەشڵێت: لیستێکی تری داواکاریشمان هەیە کە لێرەدا ئاماژەی پێناکەم، پێموایە شەرع تێدەگات لەوە کە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ سووریا بە ئەنجامدانی جەنگ نابێت لەگەڵ دراوسێکانی، لەگەڵ وڵاتانی وەک لوبنان و ئیسرائیل و هەر وڵاتێکی تر، هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ شەرع و دەسەڵاتی کاتی، ڕێگای ئاشتیە و پێموایە لەوە تێدەگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.