خبر 2025-05-03 13:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا ئیدانە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی سووریا و بوردوومانی ژێرخانە مەدەنییەکان و سیستەمە بەرگرییەکانی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، لازقیە، ئیدلیب، حەما، قەنتەریە و دەرعا بە توندی سەرکۆنە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە دەستدرێژیی بەردەوامی ئیسرائیل و بە ئامانج گرتنی سامانە ستراتێژییەکان و ژێرخانە سەربازی و ناسەربازییەکانی سووریا و درێژەی داگیرکاریی چەند ناوچەیێک لەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و جەختی کردەوە کە لە ئێستادا بۆ هەمووان ئاشکرا بووە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو ڕژێمە داگیرکەرە ڕووخاندن و وێران کردنی توانای بەرگریی و ژێرخانەکانی سووریایە وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ؛ بەو ئامانجەی کە بتوانێت پیلانگێڕییەکانی لەو وڵاتە و ناوچەکەش درێژە پێبدات و هاوکات درێژە بە ژینۆساید و داگیرکاری لە لوبنان و فەلەستین بدات.

بەقای ئاماژەی کرد بە بنەما نەگۆڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی سووریا وەکوو وڵاتەێکی سەربەخۆ دەکاتەوە و وتی: ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی سووریا پێویستی بە هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.