خبر 2025-04-12 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنە ۵ کەس بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە رایگەیاند، رووداوەکە لە پشتێنەی ڕۆژهەڵاتی شاری سنە و لە رێگەی نێوان سنە-مەریوان بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە دەڵێت، لە ڕووداوەکەدا بارهەڵگرێک لە ۴ کەسی داوە، کە لە تەنیشت رێگەکە وەستابوون و دواتر وەرگەڕاوە.

بە گوتەی حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، لە رووداوەکەدا هەر چوار کەسەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەست داوە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگەوبانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە بارهەڵگرەکە ستۆپی نەمابوو و شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.