شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2024-09-12 17:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەلال تاڵەبانی باوه‌ڕی بە هاوکاری لەگەڵ ئێرانی ئەزیز هەبوو

مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆک كۆماری ئێران دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سلێمانی كرد له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری له‌ مه‌زاری مام جەلال یادداشتێکی نووسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌ مه‌سعوود پزیشكیان له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ریه‌كه‌دا نووسیویه‌تی بەمشێوەیە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ شاندێکی پایەبەرزی وەزاری لە کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان بۆ هەڵکەوت، کە لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو بۆ رۆحی بڵند و دیدی کراوە و روانینی قووڵی ئەم خۆشەویستە بنێرین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "فیداکاری و خەباتی گەورەی کرد پێش شۆڕش و دوای شۆڕش بۆ سەربەخۆیی و گەیشت بە ئازادی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵی دەدا بۆ یەکگرتویی و یەکڕیزی لە ناوخۆدا، هەروەها باوه‌ڕی بە بەهاوکاری لەگەڵ ئێرانی ئەزیز هەبوو".
سه‌رۆک كۆماری ئێران نووسیویه‌تی، "خودا ڕۆحی شاد بکات و یادی بۆ هەمیشە لەلای شۆڕشگێران و خەباتکارانی دنیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە