خبر 2024-09-12 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مه‌سروور بارزانی:

له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرۆک کۆماری ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەولێر، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەنابی د. مەسعوود پزیشکیان کۆ بووینەوە.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی ھاوبەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.