خبر 2024-05-20 13:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و حکوومەتی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۰-۵-۲۰۲۴ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر، زۆر خەمگین بووم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بارزانی دەڵێت: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حکوومەت، خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خوای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.