خبر 2023-06-21 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی و سەرکونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی جەخت لە ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ فراوان‌کردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "‏‎لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و هەردوولا رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ فراوان‌کردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دووپات کردەوە."

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مەحمووديان کرد و هیوای خواست هاوکار و یارمەتیدەر بێت لە گەشەکردن و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و لەو روەشەوە هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.