گزارش 2020-10-29 17:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڤاری ئانتی وار: ئەگەر هەیە ڕووسیا ڕێگری لە هێرشی دوبارەی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بکات

بەشی جیهان- گۆڤاری ئانتی وار لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوە دەکات کە ئێستا کوردەکان لە سووریا و ڕووسیا نزیک بوونەتەوە و ڕەنگە ڕووسەکان ڕێگری بکەن لە جێبەجێ کردنی هەڕەشەکانی تورکیا دژی کوردی سووریا.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانە لە دروست بوونی کۆریدۆرێکی ژێردەسەڵاتی کوردەکان لە باکووری سووریا و لە ساڵانی 2018 و 2019 دوو ئوپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر دوو ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان ئەنجام دا و ئەو ناوچانەی داگیر کرد. ئێستاش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا.

بەڵام گۆڤاری ئانتی وار نووسیویەتی هەڕەشە نوێیەکەی ئەردۆغان تا ڕادەیێک پێوەندیی بە هێرشەکە تازەکەی ڕووسیا دژی میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا هەیە کە لە ئیدلیب ئەنجام درا و هەڕەشەکەی ئەم دوایییەی ئەردۆغان بەشێکە لە دوژمنایەتیی ناوبراو بەرانبەر کوردی نێوخۆ و دەرەوەی تورکیا.

ئەو گۆڤارە دژەشەڕە لە درێژەدا ئاماژەی بەو مەسەلەیەش کردووە کە کوردەکان سووریا ئێستا لەگەڵ دیمەشق و ڕووسیا هاوپەیمانن. هەر بۆیەش ئەگەری زۆرە کە ڕووسیا گوشار نەخاتە سەر کورد بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا و بە پێچەوانەشەوە ڕەنگە هۆشداری بە تورکیا بدات کە داخڵی ئەو ناوچەیە نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.