گزارش 2020-10-29 14:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەوێنە... فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ رۆژ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان ساز کراوە و جوتیاران و خاوەن كارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 29ی تشرینی یەکەمی 2020 بۆ ماوەی سێ رۆژ تا كۆتاییی ئەم مانگە لەپاركی شاری یاریی هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی رێكخراوەكان دەستی پێکرد.

فێستیڤاڵەكە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 29ی ئۆكتۆبەر کرایەوە و ماوەی سێ رۆژ بە پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

لە فێستڤاڵەكەدا، جووتیاران و خاوەن كارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن و چاوەڕوانیش دەكرێت ژمارەیێكی زۆر لە هاووڵاتیان لەناوچە جیاجیكانی كوردستانەوە سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.