پاش ئەو قەیرانەی بەهۆی کۆرۆناوە دروست بوو، وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە باشتر بوونە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دی ئین ئۆ نەرویژ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند وەبەرهێنانی نەوتی خاو لە سێ مانگی سێهەمی ساڵی 2020دا لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە و ئەو قەیرانەی بەهۆی کۆرۆناوە دروست بووبوو تێپەڕێنراوە.
کۆمپانیا نەرویژیەکە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە کە توانیویە لە سێ مانگی سێیەمی ساڵدا لەچاو خولی پێشوو 12% وەبەرهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکات و دەرهێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی نەوتی تاڤگە و پێشخابوور گەیشتووتە 113700 بەرمیل لە یەک ڕۆژدا.
ئەم زیاتربوونەی وەبەرهێنانی نەوت لە کاتێکدایە کە هێشتا بەرنامەی کەندنی بیرە نەوتە نوێکان کۆتایی پێنەهاتووە و هێشتا نەگیشتوونەتە قۆناخی وەبەرهێنان.
دی ئین ئۆ نەرویژ هەروەها باس لە کەڵک وەرگرتنی باشتر لە ئەو گازەی دەکات کە لەبیرە نەوتیەکانن و دەڵێت ئەو گازە چیدی بەخۆڕای ناسووتێندرێت و بۆ وەبەرهێنانی زیاتر دووبارە دەکوترێنەوە ناو بیرە نەوتییەکان؛ هەروەها دەڵێت نزیک لە 7 کیلۆمەتر بۆری بۆ گواستنەوەی گازەکان ڕاکێشراوە.
بیژەن مسەوەر ڕەحمانی بەڕێوەبەری جێبەجێ کردنی "دی ئین ئۆ" نەرویژ ڕەزامەندیی خۆی لە دۆخی وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەردەبڕێت و دەڵێت ئاستی وەبەرهێنان لە ڕێژەیێکی بەرزدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران