ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران ڕەقەمی 26 هەزاری تێپەڕاند
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 183 حاڵەتی نوێی مردن و 3هەزار و 582 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 26 هەزار و 169 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 9ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 582 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 457 هەزار و 219 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 183 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 26 هەزار و 169 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 380 هەزار و 956 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران