خبر 2020-09-21 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال تەقاندەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک پەرستگای شەرەفەدین لە شەنگال کردوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە ئەمشەو لەرێگەی فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک کە سێ ئەندامی پەکەکەی پێبوە لە نزیک پەرستگای شەرەفەدین لە شەنگال کراوەتە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هیچ زانیارییێکی دیکەی لەبارەی بۆردوومانەکەوە نەخستوەتەروو، بەڵام بەگوێرەی چەند سەرچاوەیێکی میدیایی لەپێش کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەکەدا ئەندامانی پەکەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەماون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.