خبر 2020-09-18 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فرۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومان کردنی گوندەکانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدیان کرد و ئاگر لە چەند شوێنێک کەوتەوە.

کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکان، بوردوومانەکە لە گوندی کێستەی ناحیەی کانی ماسێ بووە و زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.

هاوکات بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر کەوتووەتەوە و فڕۆکەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکدا دەسووڕێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر باس لەوە دەکرا تورکیا هێرشەکانی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە بەڵام تائێستا بەبیانووی بوونی پەکەکە-وە بۆردوومانی گوندەکانی زاخۆ و ئامێدی و سنوورەکانی دیکە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.