خبر 2020-09-17 06:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا شەش گوندی پارێزگای دهۆک-ی بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان کردنی ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دھۆک و هەر لەمڕۆشدا شەش گوند لە ھەردوو ناحیەکانی باتیفا و دەرکار لە قەزای زاخۆ بۆردوومان کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 7:30 خولەکی دوێنەشەو سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی شەرانشی سەروو و شەرانشی خواروو و شیشێ-ی لە سنووری ناحیەی دەرکار کردووە و تاوەکوو ئێستاش بۆردوومانەکە بەردەوامە.

لەمبارەوە قادر ئەحمەد دانیشتوویێکی ناحیەی دەرکار بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاندووە، فڕۆکەکانی تورکیا بەبەردەوامی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و جاربەجاریش بۆردوومان دەکەن.

ھاوکات سەرچاوەیێک لە ناحیەی باتیفا وتی، تاوەکوو ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی کەشان و ڕویسێ و بانک-یان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە ئاگر لە چەند ناوچەیێک کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر بە زەوی و باخی ھاوڵاتیان گەیشتووە.

بەھوی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، جگە لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیێک هاوڵاتیی مەدەنی، ھەزاران دۆنم زەوی و بێستانی ھاوڵاتیان سووتاون و بەرھەمەکانیان لەناو چوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.