کازمی و ئەردۆغان پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، کازمی پەیوەندیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەردۆغاندا ئەنجام داوە و پیرۆزبای جەژنی قوربانی لەگەلی تورکیا کردووە و بابەتە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.
بەگوێرەی فورات نیوز، لە پەیوەندییە تەلەفۆنەیەکەدا بەرژوەندییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ کراوە و جەخت لە توندوتۆڵ کردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کراوەتەوە.
لای خۆیەوە ئەردۆغان، سەرەڕای پیرۆزبای جەژنی قوربان هیوای سەرکەوتنی بۆ حکوومەتەکەی کازمی خواستووە لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران