کۆرۆنا لە کوردستان تەڕاتێن دەکات/ 139 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی چوارشەمە 14ی جۆزەردانی 1399 کۆی 3447 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 139 حاڵەتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە و شاری سنە لە هێڵی سووردایە و مەترسییەکان پەرەیان سەندووە.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 14ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 3447 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 162 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 534 حاڵەت
سنە 1197 حاڵەت
بانە 295 حاڵەت
قوروە 282 حاڵەت
دیواندەرە 301 حاڵەت
مەریوان 308 حاڵەت
بیجاڕ 183 حاڵەت
کامێران 174 حاڵەت
دێولان 136 حاڵەت
سەوڵاوا 37 حاڵەت
بۆچوونی بەکارهێنەران