تورکیا: پشتگیریی هەمە لایەنە دژی سیاسەتی داگیرکاریی ئیسرائیل دەکەین
بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا دەڵێت بە هەموو شێوەیێک دژی سیاسەتی داگیرکاریی ئیسرائیلن و قبووڵی داگیرکردنی کەنارەکانی ڕووباری ئوردن ناکەن.
کوردپرێس:
ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەسەلەی ڕۆژی جیهانیی قودس کردووە و وتوویەتی تورکیا بە هیچ شێوەیێک ڕەفتاری داگیرکارانەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین قبووڵ ناکات و ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ دژایەتی کردنی ئەو داگیرکارییە.
کاڵن گوتیشی ئەوەی ئیسرائیل لە بەری خۆرئاوای کەنارەکانی ڕووباری ئوردن دەیکات لای تورکیا قبووڵکراو نیە و دژی دەوەستێتەوە.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی جیهانییش کرد بە جیدەوە دژایەتیی ئەو بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن خاکی کەنارەکانی ڕووباری ئوردن بلکێت بە خاکی ئیسرائیلەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران