وەزارەتی تەندروستی ئێران دوایین ئاماری کۆرۆنا لە وڵات بڵاو دەکاتەوە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 112 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1112 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ۹۲۵۸۴ کەس.
ناوبراو ڕاشیگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا 71 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان سپارد و تا ئێستاش 5877 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە تا ئێستا ۷۲۴۳۹ کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و ۲۹۸۳ کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران