حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان گەیشتە 1177 حاڵەت/ 116 هاووڵاتی تا ئەم کاتە بە کۆرۆنا مردوون
بەشی کوردستان- تا ڕۆژی سێشەممە 9ی گوڵانی 1399 کۆی 1177 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە و 116 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 9ی گوڵانی 1399 دوکتور ئارەزوو فەلاحی وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند تا ئێستا 2950 تاقی کردنەوە بۆ کۆرۆنا ئەنجام دراوە کە 1177 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراون.
فەلاحی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە کۆی 116 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 290 حاڵەت
سنە 291 حاڵەت
بانە 147 حاڵەت
قوروە 100 حاڵەت
دێولان 64 حاڵەت
مەریوان 72 حاڵەت
بیجاڕ 48 حاڵەت
دیواندەرە 77 حاڵەت
کامێران 64 حاڵەت
بیجاڕ: 51 حاڵەت
سەوڵاوا 21 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران