خبر 2020-04-25 05:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تووشبوویێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشان کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان کرا، ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵە دانیشتوی ناحیەی بەحرکەیە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا تۆمارکردنی دوو تووشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

بەمەش کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 344 تووشبوو، لەنێویاندا 4 مردن هەیە و 315 نەخۆش چاک بووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.