راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان لە عێراق درێژ كرایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا ٢٢ی ئایار درێژکردەوە.
کوردپرێس: بە پێی ڕاگەیەنراوێکی، بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٥/٢٢ درێژکردەوە.
بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه و ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیێراقیش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری کردنه له بڵاوبوونەووی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران