قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكە قەدەغەی هاتوچۆی لە هەرێم درێژ كردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یانێكی نوێ‌دا، كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 23ی 4ی 2020 بڵاوی كرده‌وه، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 1ی 5ی 2020 درێژ بكرێته‌وه.
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی ەرێمی کوردستاندا هاتووە، له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگاكان له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 4ی به‌یانی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێنه‌وه كه پارێزگاكان به پێویستی ده‌زانن و هاووڵاتیانی پێویستیان پێده‌بێت، وه‌كوو نانه‌واخانه‌كان له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران