دواهەمین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا: ژمارەی تووشبووان گەیشتە سەرووی 98 هەزار کەس
بەشی تورکیا- ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە توركیا گەیشتە سەرووی 98 هەزار كەس و زیاتر لە دوو هزار و 300 تووشبووش تا ئێستا گیانیان لەدەست داوە.
کوردپرێس: بەپێی ئامارە فەرمیەكانی توركیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 117 كەسی تر لەو وڵاتە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و 83 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.
لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە توركیا گەیشتوەتە 98 هەزار و 674 كەس، بەوەش ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا لە رووی زۆری ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆناوە لە پلەی یەكەمدایە.
تا ئێستا لە توركیا دوو هەزار و 376 كەس بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزار كەسیش چاک بوونەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران