کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 906 حاڵەت
بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی پێنجشەمە 28ی خاکەلێوەی 1399 کۆی 906 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 28ی خاکەلێوەی 1399 دوکتور ئارەزوو فەلاحی وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 906 حاڵەت.
فەلاحی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە کۆی 99 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 250 حاڵەت
سنە 217 حاڵەت
بانە 130 حاڵەت
قوروە 66 حاڵەت
دێولان 47 حاڵەت
مەریوان 55 حاڵەت
بیجاڕ 42 حاڵەت
دیواندەرە 42 حاڵەت
کامێران 44 حاڵەت
سەوڵاوا 13 حاڵەت
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران