خبر 2020-04-06 06:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مانگنامەی واشەنتن: ئەمریکا بە تەواوی دەست لە کورد بەر دەدات

بەشی جیهان- مانگنامەی واشەنتن لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی ئەمریکا لە ماوەی چوار ساڵی ئایندەدا بە تەواوی دەست لە کوردەکانی سووریا بەر دەدات و هەروەها عێراقیش چۆڵ دەکات.

کوردپرێس:

مانگنامەی واشەنتن لە دوایین ژمارەی چاپکراویدا شرۆڤەیێکی تێروتەسەلی لەبارەی هەڵوێست و بڕیاری ئەمریکا لە چوار ساڵی ڕابردوو سووریا و عێراق خستۆتە بەر باس و دەڵێت بە ئەگەر زۆر لەو چوارساڵەدا ترەمپ دیسان سەرۆککۆماری ئەمریکا دەبێت.

مانگنامەکەی چاپی ئەمریکا لە شرۆڤەکەیدا نووسیویەتی ئەمریکا لە چەند ساڵی داهاتوودا سەرنجی زیاتر بۆ بارودۆخی ناوخۆی وڵات دەگوازێتەوە و هێزە ئەمریکییەکان لە چەند ناوچەیێک دەکشێنێتەوە.

مانگنامەکە ئەوەشی زیاد کردووە کە ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەکشێتەوە و عێراقیش چۆڵ دەکات چوونکە ئەو وڵاتە سیاسەتی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی بودجەی بەرگریی گرتۆتە بەر.

دیسان لە هەمان مانگنامەدا هۆشداریی ئەوەش دراوە کە داعش وەک چەک ئامێر دژی ئێران و کورد بەکار دەهێنرێت و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و شەڕی ئەمریکا دژی داعش کۆتاییی پێدێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.