خبر 2020-04-04 08:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ئەمریکا 1 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بۆ کوردستانی سووریا تەرخان دەکات

بەشی سووریا- ئەمریکا بەمەبەستی یارمەتیدانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کۆرۆنا وجبەیێکی پشتگیریی بە بەهای 1 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەی حەسەکە و شەدادی و زیندانەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەنێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک ڕایگەیاند: هاوپەیمانان بەیاننامەیێکیان بڵاو کردۆتەوە کە باس لەوە دەکات کەرەستەی پزیشکیی بۆ پاراستنی کادێری دەرمانی نەخۆشخانەکانی ناوچەی حەسەکە و شەدادی و کارمەندی زیندانەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات نێردراون.

ئاژانسەکە دەشنووسێت: ئەم وجبەیە پێک هاتووە لە دەسەوانە، ماسک، کیتی نەشتەرگەری، گەرمیپێو و هەروها جلوبەرگی خۆپاراستن لە کۆرۆنا بۆ کادێری دەرمان و پرسێنێلی زیندانەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.