ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له تورکیا 18 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند/ 356 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای بڵاو کرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌کان، ژماره‌ی توشبووانی کۆرۆنا 18 هه‌زار که‌سی تێپه‌راند و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌و نه‌خۆشییه‌ش گه‌یشته 356 که‌س.
کوردپرێس:
فه‌خره‌ددین کۆجا وه‌زیری ته‌ندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند: "بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆڤیدی-19 له تورکیا درێژه‌ی هه‌یه و له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 79 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له تورکیا گیانیان له‌ده‌ست دا و کۆی گشتیی مردووانیش گه‌یشته 356 که‌س."
ناوبراو زیادی کرد: له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 هه‌زار و 757 تێستی کۆرۆنا ئه‌نجام دران که له‌م ژماره‌یه 2 هه‌زار و 456 تێست پۆزه‌تیڤ و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بوون که به‌مه‌شه‌وه ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه گه‌یشته 18 هه‌زار و 135 که‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تورکیا باسی له‌وه‌ش کرد که 82 له‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵه‌وه بوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی T24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران