خبر 2020-04-02 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە تورکیا 15 هەزار کەسی تێپەراند

بەشی تورکیا- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 15 هەزار کەسی تێپەراندوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش لەبەرزبونەوەدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: "لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 63 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، هاوکات 2148 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆناش تۆمارکراون".

وەزیری تەندروستیی تورکیا وتیشی: "تا ئێستاش 333 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چاک بوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".

بەوەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 15679 کەس و 277 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.