ئەردۆغان و ترەمپ پەيوەندييێکى تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- سەرکۆمارى تورکيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان پەيوەندييێکى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆکى ئەمريکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا.
کوردپرێس: بە گوێرەى ئەو روونکردنەوەى کە لە سەرۆکايەتى پەيوەندييەکان سەر بە سەرۆکايەتى کۆمارى تورکياوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەيوەندييە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ جگە لە بابەتە دووقۆڵييەکان، تاوتوێى پێشهاتەکانى ناوچەکە و ڤايرۆسى کۆرۆناى نوێیان کرد کە جيهانى تەنيوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هەردوو سەرۆک، هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى کۆرۆنا پێويستى بە هەماهەنگى و پاڵپشتى جيهانیى هەيە. لەمبارەیەوە بڕياريان لەسەر کۆنترۆڵ کردنى کاريگەرييە جياوازەکانى پەتاکە دا بە گونجاوترين شێواز و هاوبەش کردنى ئەزموونەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران