فڕۆکە F-16کانی عێراق لە سەلاحەدین بنکەکانی داعش بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند ژمارەیێک لە بنکەکانی داعش لە باکووری عێراق خاپوور کراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە دەر کردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاندووە فڕۆکە F-16کانی عێراق لە سەلاحەدین بنکەکانی داعشیان بۆردوومان کرد.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە کە فڕۆکە F-16کانی عێراق توانیویانە ژمارەیێک لە بنکەکانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری ئەو وڵاتە خاپوور بکەن و بەو هۆیەوە داعشەکانی نێو بنکەکان کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران