خبر 2020-03-30 17:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە تورکیا ژمارەی گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 168 کەس

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتووەتە 168 کەس.

کوردپرێس: فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا 11 هەزار و 535 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و هەزار و 610 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 37 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەو جۆرەش ژمارەی گیان لەدەست دان لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە 168 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 10 هەزار و 827 کەس بەرزبووەوە.

رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا راگەیێنرا و لەو رۆژەوە ژمارەکە لە هەڵکشاندایە.

کۆدی هەاڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.