خبر 2020-03-30 13:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزە عێراقییەکان بەهاوکاریی پێشمەرگە، 24 بنکەی داعش خاپوور دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە عێراقییەکان بەهاوکاریی پێشمەرگە، 24 بنکەی داعشیان لە ناوچەیێکی کێشەلەسەر لە باکووری عێراق خاپوور کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راگەیاندنی جەنگیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە 24 بنكە و بارەگای داعشیان لە سنووری شاری خورماتوو خاپوور كردوە و پێشمەرگە هاوكاریان بووە.

لە راگەیەندراوێكدا راگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دووشەممە 30/3/2020 هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو و لە نزیک كیڵگە نەوتییەكانی پەلكانە، لە هێرشێدا توانیویانە 24 بنكە و بارەگای داعش خاپوور بكرێت و دەستیش بگیرێ بەسەر ماتۆرسكیل و بۆمبی چێندراو پێخەف و سووتەمەنی و خواردنی تیرۆریستانی داعشدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.