هێزی هاوپه‌یمانان سه‌ربازه‌کانیان له سه‌ربازگه‌ی K1 ده‌گوازنه‌وه هه‌ولێر
کوردپرێس:
جێنێراڵ فینست باركر فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ولێره‌وه به‌ڕێكه‌وتووه بۆ سه‌ربازگه‌ی K1 له كه‌ركووک و سه‌رپه‌رشتیی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ده‌كات له‌و سه‌ربازگه‌یه و بڕیاریشه 300 سه‌رباز K1 به‌جێبهێڵن.
ناوبراو ئاماده‌یه بۆ واژۆی ڕێككه‌وتنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی K1 به هێزه عێراقییه‌كان. كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان له قائیم و گه‌یاره‌ش هه‌ر به واژۆی ئه‌و فه‌رمانده‌یه بوو و ئاماده‌كارییش بۆ كشانه‌وه له چه‌ند سه‌ربازگه‌یێكی دیكه ده‌كات و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ژماره‌یێکی هێزی هاوپه‌یمانان له سه‌ربازگه‌ی قائیم ده‌چنه سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و ژماره‌یێکیشیان له سه‌ربازگه‌ی گه‌یاره ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌کرێن و به‌پێی هه‌ندێک زانیاریی بڕیاره ئه‌م هێزانه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی بکرێن.
فینست باركر به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی دووشه‌ممه 30ی مارچی 2020 هێزه عێراقیه‌كان K1یان وه‌رگرته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستپێهێنانی داعش له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه. ماوه‌یێكی زۆره ئه‌م پلانه‌مان دانابوو و په‌یوه‌ندیمان باشه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا و به‌رده‌وامیش ده‌بین له هاوكاری كردنی هێزه‌كانیان."
شایانی باسه؛ هاوپه‌یمانان حه‌وت هه‌زار و 500 سه‌ربازیان له عێراقدا هه‌یه و به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانراوه، بڕیاره دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازیان له عێراق بكشێننه‌وه و ئه‌و بڕیاره پاش ڕاگرتنی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به هێزه عێراقییه‌كان درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران