خبر 2020-03-28 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانەکانی تورکیا لەکارەکەی دوور خرایەوە

بەشی تورکیا- وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانەکانی تورکیا بە فەرمانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەکارەکەی دوور خرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاهید توران وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانەکانی تورکیا بە فەرمانێکی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەکار لادرا و عادل کارا ئیسماعیل وەکوو جێگرەوەی ناوبراو دەست نیشان کرا.

ڕۆژنامەی میللییەت لەمبارەوە بڵاوی کردەوە سەرۆک کۆماری تورکیا بە پشت بەستن بە مادەکانی 104 و 106ی دەستووری هەمیشەیی کۆماری تورکیا کۆتایی بە کارەکانی جاهید توران وەکوو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ژێرخانەکانی تورکیا هێناوە.

بەم شێوەیە سەرۆک کۆماری تورکیا یەکەم گۆڕانکاریی لە کابینەی سیستەمی سەرۆک کۆماریدا تۆمار کرد پاش ساڵی 2018.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.