پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵک دابین بکه‌ن ئینجا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری له تورکیا ڕابگه‌یێنن
کوردپرێس:
ئۆزله‌م گۆندۆز وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی گه‌لان تیشکی خسته سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له تورکیا و گوتی: "ده‌بێ به‌ستێنی پێویست بۆ دابین‌کردنی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵک بڕه‌خسێندرێت ئینجا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له تورکیا ڕابگه‌یێندرێت. ژماره‌ی کوژراوان و تووشبووان به کۆرۆنا ڕووی له هه‌ڵکشانه و ئه‌م دۆخه‌ش ڕیسکێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه. چالاکییه‌کانی ئێمه له چوارچێوه‌ی "له ماڵ مانه‌وه‌ی" هاووڵاتییانه. گرینگ‌ترین ڕێوشوێن بۆ پێشگری له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڤایرۆسه ئیزۆله‌کردنی کۆمه‌ڵگایه."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: "پڕۆژه‌ی "له ماڵ مانه‌وه"ی ئێمه درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که حکوومه‌ت له‌مباره‌وه گرتوویه‌ته‌به‌ر به‌س نییه. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه په‌ره بسێنێت که‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رمان ناتوانێت قه‌یرانه‌که چاره‌سه‌ر بکات. له سه‌ره‌تادا ده‌بێ له سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵگا پشکنین و تێستێکی کاریگه‌ر ئه‌نجام بدرێت. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئاماری تووشبووان له کام یه‌ک له پارێزگاکان زیاتره هیچ زانیارییێک ناخرێته‌ڕوو و ئه‌م مه‌سه‌له بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که پڕۆسه‌که شه‌فافییه‌تی تێیدا نه‌بێت. ئه‌و تێستانه‌ش که ئه‌نجام ده‌درێت له به‌روارد له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتان زۆر زۆر که‌مه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران