په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵی تووشبوونی 10 په‌رله‌مانتار به كۆرۆنا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق تووشبوونی ۱۰ پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە بە کۆرۆناڤایرۆس بە بێ بنەما ناو دەبات.
کوردپرێس: پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنهوهیێکدا ڕایگەیاند: چه‌ند ده‌زگایێکی میدیایی هه‌واڵی توشبوونی 10 په‌رله‌مانتاریی عێراقییان به كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بێ بنه‌مایه و به ته‌واوه‌تی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش کرد کە پێویسته میدیاكان وردتربن و ته‌نها له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه هه‌واڵه‌كان وه‌رگرن.
ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی سپوتنیكی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه کە به‌پێی سه‌رچاوه‌یێکی پزیشكی و دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی به‌غدا 10 په‌رله‌مانتاری عێراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران