خبر 2020-03-08 14:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانمەهونەرمەندێکی کورد کۆچی دواییی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- گوڵزار محەمەدی خانمەئەکتەر و شانۆکاری کوردی منداڵان بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ئاداری ۲۰۲۰ گوڵزار محەمەدی ژنەئەکتەر و شانۆکاری کوردی منداڵان لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

پێشتر گوڵزار محەمەدی لە تاران لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو بەڵام چەند ڕۆژ پێش گەڕێندرایەوە سنە و ئەمڕۆش بەو بۆنەوە گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی لە بەشی هونەرمەندانی گڵگۆی بەهەشتی محەمەدیی سنە ئەسپەردەی خاک کرا.

ئەو هونەرمەند و شانۆکارە کوردە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سنە لەدایک بوو و هەر لەوێ دەستی بە کاری هونەری کرد و لە کارنامەیدا لە بواری هونەری شانۆی بووکەڵەییی منداڵاندا دەیان کاری کرد و سەرۆکی ئەنجومەنی شانۆکارانی خانەی شانۆی ئێران بوو.

هاوکات سەرۆکی هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی بووکەڵەیی تاران بوو بەڵام مەرگ مەودای نەدا ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە ببات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.