دوایین ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
بەشی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كه‌سی تر به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و 743 كه‌سی تریش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون. بەوەش ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 566 کەس.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 18ی ڕەشەمەی 1398 كیانوش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 194 كه‌س به هۆی كۆرۆناوه له وڵاته‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 566 كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران راشیگه‌یاند، تا ئێستا هه‌زار و 234 كه‌سی تووشبوو چاك بوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران