خبر 2020-03-06 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی مووشەكی كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو بۆ جارێكی تر هێرشی مووشەكی كرایەوە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بەم هۆیەوە باڵوێزخانەكە زەنگی ئاگەداركردنەوە لێ دەدات.

کوردپرێس: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە شێوەیێكی بەردەوام شەوانە هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا كە كەوتووەتە ناوچەی سەوزی قایمكراوی شارەكە.

میدیاكانی عێراق ئەمشەویش بڵاویان كردەوە كە گوێبیستی زەنگی ئاگەداركردنەوەی باڵوێزخانەكە بوون، بە هۆی ئەوەی دوو مووشەكی ئاراستە كراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ شەویش باڵوێزخانەكە زەنگی ئاگەداركردنەوەی لێ دابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.