زەریف و لاڤرۆف لەبارەی ئیدلیبەوە پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لەبارەی دۆخی ئێستای ئیدلیب لە سووریا و پڕۆسەی ئەستانە گفتوگۆیێکیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا پەیوەندیێکی تەلەفۆنییان لەسەر دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرسی پەیوەندییە دوولایەنەکانی دوو وڵات و هەروەها ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام داوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەد جەواد زەریف و لاڤرۆف بابەتی دۆخی ئیدلیب و پرۆسەی ئەستانەیان لێکدایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران