حکوومەتی هەرێم لەبارەی داخرانی سنووری حاجی ئومەرانەوە کۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئومەران دەڵێت داخرانی ئەو سنوورە بۆ ماوەیێکی کاتی دەبێت و بڕیارە حکوومەت دانیشتنێکی ببێت لە سەر کردنەوە یان نەکردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە.
کوردپرێس:
مەسعوود باتێلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لە ڕۆژی دووشهممه 24ی ئاداری 2020وه بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو جموجۆڵێكی گەشتیاری و بازرگانی لەگەڵ ئێران وەستاوە و بە هەموو شێوەیێک سنوورەكان داخراون و تا ئێستاش هەر بەردەوامە.
سەرپەرشتیاری مەرزی حاجی ئۆمەران گوتیشی: داخستنی مەرزەكان كاتییە و ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو پرسە كۆ دەبێتەوە و بڕیارێكی لەبارەوە دەدات كە ئایا دەكرێتەوە یاخود تا چەند ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران